گالیانی: كه‌س له ئه‌لێگری بۆ پێشه‌وایه‌تیكردنی میلان باشتر نییه
ئه‌لێگری یه‌ك له باشترین راهێنه‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كانه كه ئه‌ركی به‌رِێوه‌بردنی یانه‌ی میلانیان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ له چه‌ند ساڵی رابردوودا، چونكه ئه‌و راهێنه‌ره له یه‌كه‌م ساتی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه ئاستی به‌رزی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا پێشان دا.
گالیانی گوتی پێم وانییه له ئێستادا كه‌سی باشتر بۆ پێشه‌وایه‌تیكردنی یانه‌ی میلان له ئه‌لێگری له ئارادا بێت، ئه‌و راهێنه‌رێكی مه‌زنه و بیركردنه‌وه‌یه‌كی نایابی هه‌یه و ئێمه هه‌ست به دڵنیایی ده‌كه‌ین له گه‌ڵیدا.
ئه‌لێگری له یه‌كه‌م وه‌رزی كاركردنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی میلان‌دا توانی نازناوی خولی ئیتاڵی به‌ده‌ست بێنێت و له وه‌رزی ئه‌مساڵیشدا ئه‌و یانه‌یه تا ئێستا له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خولی ئیتاڵییه.
