شڤانشتایگه‌ر: ئه‌گه‌ر له به‌رشه‌لۆنه ببه‌ینه‌وه ده‌بینه باشترینی جیهان
باستیان په‌سنی تواناكانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی كرد و گوتی ئه‌و یانه‌یه ئێستا باشترین یانه‌ی جیهانه و شێوازێكی یاریكردنی زۆر نایابی هه‌یه كه بردنه‌وه لێی شتێكی ئاسان نییه.
شڤاینی گوتی بردنه‌وه له به‌رشه‌لۆنه واته تۆ له‌و باشتری و باشتربوون له به‌رشه‌لۆنه واته به‌ده‌ستهێنانی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
هه‌روه‌ها گوتی به‌رشه‌لۆنه باشترینی جیهانه و ئێمه پێویستیمان به بردنه‌وه له‌وان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ببینه باشترین تیپی جیهان، به‌ڵام له‌پێشدا ده‌بێ هه‌ندێك گرێبه‌ست ئه‌نجام بده‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی چاڤی و ئێنێستا دوو یاریزانی زۆر گه‌وره‌ن و له باشترین تیپی جیهاندا یاری ده‌كه‌ن، بێگومان ئه‌گه‌ر بكه‌وینه به‌رامبه‌ریان هه‌وڵ ده‌ده‌ین لێیان ببه‌ینه‌وه.
