گه‌رِانه‌وه‌ی هێنری ئاستی جه‌ماوه‌ریی ئه‌رسناڵی به‌رزكردووه‌ته‌وه
زۆر كه‌س پێشبینی ئه‌وه‌یان ده‌كرد گه‌رِانه‌وه‌ی هێنری ئاستی جه‌ماوه‌ریه‌تیی ئه‌رسناڵ به‌رز بكاته‌وه.
به‌پێی سه‌رژمێری و زانیارییه به‌رده‌سته‌كان، ژماره‌ی بلیته فرۆشراوه‌كانی یارییه‌كانی ئه‌رسناڵ به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و فرۆشی بلیتی یارییه‌كانی یانه‌كه له رێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه داواكاریی زۆری كه‌وتووه‌ته سه‌ر.
ئه‌مه جیا له‌وه‌ی گه‌رِانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره و پێشه‌وایه‌تیكردنی ئه‌رسناڵ بۆ قۆناخی داهاتووی جامی ئینگلته‌را به تۆماركردنی گۆڵی بردنه‌وه له یانه‌ی رید ژماره‌ی سه‌ردانكه‌رانی ماڵپه‌ری یانه‌كه و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی په‌یجی یانه‌كه‌ی له‌سه‌ر تۆرِه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاد كردووه.
هێنری كه به ئه‌فسانه‌یه‌كی زیندووی یانه‌ی ئه‌رسناڵ داده‌نرێ بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به خواستن گه‌رِاوه‌ته‌وه بۆ یانه‌ی ئه‌رسناڵ به‌هۆی راوه‌ستانی یارییه‌كانی خولی ئه‌مه‌ریكی.
