بە فەرمی خولی ئیسپانی بە باشترین خولی ساڵی رابردوو دیاری كرا
یەكێتیی نێودەوڵەتی سەرژمیێر و زانیارییەكانی تۆپی پێ ئاشكرای كرد خولی ئیسپانی پێش خولەكانی ئینگلیزی و ئیتاڵی كەوتووە و بە باشترینی ساڵی 2011 دەست نیشانكراوە.
لیگا باڵادەستیی خۆی بەسەر خولەكانی تردا دووپاتكردەوە كە لە پلەی دووەمدا خولی ئیگلیزی و دواتر بەرازیلی و پورتوگالی و فەرەنسی هاتن.
خولەكانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا لە پلەكانی شەشەم و حەوتەمدا هاتن لە ریزبەندی خولە سەرەكییەكانی ساڵی رابردوودا لەسەر ئاستی جیهان.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان گوتیان هێزی یانەی بەرشەلۆنە لە بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و ركاربەریی بەهێزی یانەی ریال مەدرید لەسەر ئاستی ناوخۆ و ئەوروپا هۆكاری سەرەكی هەڵبژاردەی لالیگا بوون بە باشترین خولی ساڵی رابردوو.
