لەشاری هەولێر لەهۆڵی ڕۆشنبیری بۆماوەی یەك ڕۆژ بەسەرپەرشتی لقی هەولێری یەكێتی لەشجوانی پاڵەوانێتی لەشجوانی یانەكانی شاری هەولێر و دەوروبەری ئەنجامدرا، كەهەریەك لەیانەكانی (قەڵا، شەقڵاوە، جیهان، پێشمەرگەی هەولێر، نیشتمان، هەولێر، بروسك، ئاڵا)و 65یاریزان بەشدارییان لە كێشەكانی 60كگم تاكو +100كگم كردبوو، لەپاڵەوانێتیەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو نمایشێكی جوانی یاری لەشجوانیان پێشكەشی ئامادەبووان كرد، دانا جومعە سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیەكە بۆ فایلی وەرزشی گوڵان گوتی «ئێمە بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتری ئەم یارییە ئەم پاڵەوانێتیەمان ئەنجامدا وەكو پرۆگرامی خۆمان بەردەوامیش دەبین لەخزمەتكردنی ئەم یارییە لەشاری هەولێر. ئەنجامی كۆتاییش بەمشێوەیەی خوارەوە بوو.
1-یانەی قەڵا 124خاڵ
2-یانەی پێشمەرگەی هەولێر74خاڵ
3-یانەی ئاڵا 52خاڵ
لەكۆتاییشدا خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانان و تیپەكان دابەشكرا.