بەرشەلۆنە داوای فۆرلان دەكات بۆ جێگرتنەوەی ڤیا
راپۆرتێكی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشكرای كردووە ئەو هێرشبەرە ئۆرۆگواییە كە پێشتر لە ڤیاریال و ئەتلەتیكۆ مەدرید یاری كردووە و ئێستا لە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵییە، دەستەوارەیەكی نایاب دەبێت بۆ بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانیدا بۆ شوێنگرتنەوەی داڤید ڤیا كە وەرزی ئەمساڵی كۆتایی هاتووە.
فۆرلان تا ئێستا ئاستی راستەقینەی خۆی لەگەڵ ئینتەردا پێشكەش نەكردووە، چونكە ماوەیەكی زۆرە بەهۆی پێكانەوە یاری ناكات، ئەمە جیا لەوەی یانەكە لە دوای رۆیشتنی جۆزێ مۆرینۆی راهێنەرەوە نەیتوانیوە ئاستی وەك پێویست بێت.
بەپێی رۆژنامەكە بەرشەلۆنە داوای فۆرلانی كردووە و بۆ ئەوەش یانەكە دەیەوێ فۆرلان بە شێوەی خواستن تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ بباتە ریزەكانییەوە.
