ركابەرییەكانی تۆپی پێی و گۆڕەپان و مەیدان-ی زانكۆكەكانی كوردستان لە سلێمانی كۆتایی هات

ركابەرییەكانی تۆپی پێی و گۆڕەپان و مەیدان-ی زانكۆكەكانی كوردستان لە سلێمانی كۆتایی هات
هەفتەی رابردوو لە شاری سلێمانی كۆتایی بە دوو پاڵەوانێتی لەسەر ئاستی زانكۆكەكانی كوردستان هات، لە یاری تۆپی پێدا بە بەشداری 11 زانكۆی كوردستان هەردوو زانكۆی سەڵاحەدین و دهۆك گەیشتنە یاری كۆتایی، لەم یارییە زانكۆی دهۆك توانی بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ لە زانكۆی سەڵاحەدینی بباتەوە ببێتە پاڵەوانی خولەكە، لە یارییەكی تردا زانكۆی سلێمانی پلەی سێیەمی بە دەستهێنا دوای ئەوەی بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ لە زانكۆی جیهان-ی بردەوە.
هەروەها لە شاری سلێمانی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدان لەسەر ئاستی كوڕان و كچان بەڕێوەچوو، كە تیاییدا لەم پاڵەوانێتییەدا چوار زانكۆ بەشداری كرد، ئەنجامی كۆتایی ئەم پاڵەوانێتییە بەمشێوەیە بوو.
لەسەر ئاستی كوڕان
1- زانكۆی سلێمانی (90) خاڵ، 2- زانكۆی دهۆك (89) خاڵ، 3- كەركوك 76 خاڵ.
پاڵەوانی گۆڕەپان یاریزانی هەڵبژاردەی دهۆك سەڵاح میرزا بوو بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ.
لەسەر ئاستی كچان
1- زانكۆی دهۆك 86 خاڵ، 2- زانكۆی سلێمانی 83 خاڵ، 3- زانكۆی سۆران 67 خاڵ.
پاڵەوانی گۆڕەپان یاریزانی هەڵبژاردەی زانكۆی سلێمانی نیان یاسین بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ.
Top