كاڤانی پارەكانی مانچستەر ستی رەتكردەوە
پێشتر سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردبوو یانەی مانچستەر ستی بڕیاری داوە لە زستانی داهاتوودا كاڤانی بباتە ریزەكانی خۆی و بۆ ئەوەش بڕە پارەیەكی باشی بۆ كڕینی ئەو یاریزانە تەرخانكردووە.
لێدوانەكانی كاڤانی لە كاتێكدایە كە یانەكەی كاڤانی كە ناپۆلی ئیتاڵییە ئەمڕۆ سێشەمە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا روووبەڕووی یانەی مانچستەر ستی دەبێتەوە.
ئەو یاریزانە گوتی دەمەوێ لە یارییەكەی ئەمڕۆدا گۆڵ تۆمار بكەم، من یاریزانی ناپۆلیم و خەمی یەكەمم بردنەوەی تیپەكەمە و گوێ بەوە نادەم كێ دەیەوێ من بكڕێت و كێ منی ناوێت.
كاڤانی كە هاوینی رابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای نازناوی جامی كۆپا ئەمەریكای بەدەست هێنا، بیرۆكەی چوونە ریزی مان ستی لە زستانی داهاتوودا رەتكردەوە كە پێشبینی دەكرێ موچەیەكی زۆر زیاتر لەوەی بداتێ كە خۆی لە ناپۆلی وەریدەگرێت و گوتی بیر لە رۆیشتن ناكەمەوە، ئەوەی منی سەرقاڵكردووە تەنیا ناپۆلییە.
