دهۆك پاڵەوانێتی كیك بۆكسینگی كوردستانی بەدەستهێنا

دهۆك پاڵەوانێتی كیك بۆكسینگی كوردستانی بەدەستهێنا
بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆری وەرزش دۆست و ئارەزوومەندی یاری كیك بۆكسینگ و بەسەر پەرشتی یەكێتی ناوەندی كیك بۆكسینگی كوردستان و بەهاوكاری لقی هەولێری یەكێتییەكە لەپاركی منارە، پاڵەوانێتییتی كیك بۆكسینگی یانەكانی كوردستان بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی (قەڵا، جیهان، تەئاخی، سەرچنار، سیروانی نوێ، شەقڵاوە، شۆریجە، خانەقین، دهۆك، شێخان، ) بەسیستەمی(های كیك) بۆ یانەكانی كوردستان بەڕێوە چوو، ماوەی دوو رۆژی خایاند، زیاتر لە 100 یاریزانی یانەكان كێبڕكێیان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی نازناوی خولەكە لە كێشی 51كگم تاكو +91كگم، لە بارەی خولەكەش واحید ئەحمەد سەڵاح جێگری سەرۆكی یەكێتی كیك بۆكسینگی كوردستان لەمبارەیەوە بە فایلی وەرزشی گۆڤاری گوڵان راگەیاند «ئەنجامدانی ئەو پاڵەوانێتییە وەكو پرۆگرامی ساڵانەی خۆمان بوو، مەبەستمان ئەوە بوو كە ئەو یارییە ببێتە بناغەیەكی باش لەكوردستان وەكو وەرزشەكانی تر، ئێمەش بۆماوەی دوو رۆژ بەبێ بوونی هیچ كێشیەك سەركەوتووانە پاڵەوانێتییەكەمان بەڕێوە برد، یاریزانانی بەشداربوو توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكانیش بە گیانێكی بەرزی وەرزشی لەیەكتریان وەردەگرت، ئێمەش بەرنامەمان هەیە لە داهاتوو خوڵ وپاڵەوانێتی زیاتر بكەین لەم یارییە، ئەنجامی كۆتایی تیپەكانیش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
1-یانەی دهۆك
2-یانەی خانەقین
3-یانەی شەقڵاوە
ئەنجامی تاكی یاریزانان
54كگم
سەیف سەبیح-یانەی تەئاخی
57كگم
محەمەدحامید-یانەی شەقڵاوە
60كگم
ئەحمەد محەمەد-یانەی دهۆك
63كگم
ئازادئەحمەد-یانەی خانەقین
67كگم
ئەمیر هاشم –یانەی شەقڵاوە
71كگم
چاڵاك محەمەد-یانەی شەقڵاوە
75كگم
زێرەڤان ساڵح-دهۆك
81گكم
ئەحمەد ئیدریس-یانەی دهۆك
91كگم
دڵشادحوسێن-دهۆك
+91كگم
زانامحەمەد-یانەی سەرچنار
باشترین یاریزانی پاڵەوانیتییەكەش (ئەمیر هاشم)بوو لە یانەی شەقڵاوە، لە كۆتایشدا لەلایەن ئامادەبووان خەڵات و دیاری بەسەر تیپ و یاریزانە سەركەوتووەكان دابەشكرا.
Top