میسی دەیەوێت مێژوو لەگەڵ بەرشلۆنە تۆمار بكات

میسی دەیەوێت مێژوو لەگەڵ بەرشلۆنە تۆمار بكات
ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و باشترین یاریزانی جیهان لە دوو ساڵی رابردوو لیۆنێل میسی بە هیوای ئەوەیە ببێتە باشترین گۆڵكار لە مێژووی یانەی بەرشلۆنە، بۆ ئەوەی ناوی خۆی لە یانەی هەرێمی كەتالۆنیا تاكاتێكی دیكە تۆمار بكات، میسی تا كۆتایی یارییەكانی هەفتەی 6 ی خولی ئیسپانیا و لە سەرجەم خولەكانی دیكە 192 گۆڵی تۆماركردووە و تادێ لە ژمارەی گۆڵەكانی گۆڵكاری مێژوویی یانەی بەرشلۆنە سیزار رۆدریگیز نزیك دەبێتەوە كە 235 گۆڵی تۆماركردووە لە چلەكان و پەنجاكانی سەدەی رابردوودا.
میسی لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی BARCA TV گوتی: من بیر لە ژمارەی گۆڵەكان ناكەمەوە تەنها بیر لە یارییەكان دەكەمەوە، بەڵام بێگومان دەمەوێ ببم بە باشترین گۆڵكار لە مێژووی ئەم یانەیە. هەروەها میسی گوتی: ساڵانێكی دوور و درێژە ئەو ژمارە پێوانەییە نەگۆڕاوە، هیوادارم ئەو ژمارەیە پێوانەییە بشكێنم و بەردەوام دەبم لە هەوڵەكانم بۆ تۆماركردنی ژمارەی پێوانەیی تازە لە یانەی بەرشلۆنە.
میسی تەمەنی 24 ساڵە و لە ساڵی 2004 لە گەڵ تیپی یەكەمی بەرشلۆنە یاری دەكات و یەكەم گۆڵی لە ساڵی 2005 بوو لە بەرامبەر یانەی ئەلباستی.
Top