زێدان . لەوانەیـــە بە 4 دۆڕاندن ریال نازناوەكە لـەدەست بدات
زێدان لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: ریال مەدرید یانەیەكی گەورەیە و باشترین یانەی جیهانە، جۆزی مۆرینهۆ باش دەزانێت كە كارگێڕان و یاریزانان و هاندەران متمانەیان پێی هەیە، ئێمە هەموومان دەزانین كە هەموو یانەكانی جیهان بە كاتێكی خەراپ تێدەپەڕن، بەڵام دەمەوێ مۆرینهۆ ئاگادار بكەمەوە كە دۆڕندنی 4 یاری لەوانەیە ببێتە هۆكاری لەدەستدانی نازناوی خولی ئیسپانیا، بەڵێ دۆڕاندن لە 4 یاری ماندووبوونی وەرزێك بە فیڕۆ دەدات، بۆیە پێویستە هەمووان بەیەكەوە كاربكەین، من متمانەی تەواوم هەیە كە دەتوانین دەسكەوتی گەورە بەدەست بهێنین، مۆرینهۆش باش دەزانێ چ ئەركێكی گەورەی لەسەر شانە و دەبێ هەردەم بۆ سەركەوتن یاری بكات.
