یاریزانی بەناوبانگی تێنسی سەر زەوی ئیسپانی رافایل نادال بڕیاریدا ئەو كاتژمێرە بفرۆشێت كە لەدەستی دابووە لەكاتی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانییەتی مۆنتی كارلۆی كراوە بۆ حەوتەمین جار لەسەر یەك، لە مانگی نیسانی رابردوو، نادال كاتژمێرەكەی لە مەزادێكی ئاشكرا فرۆشت و پارەكەی بۆ كاری خێرخوازی تەرخانكرد، كاتژمێرەكەی نادال لە بازاڕی ئۆنل ووچ خرایە مەزادەوە و بە بڕی 510 هەزار یۆرۆ فرۆشرا، نادال ئەو بڕە پارەیەی بۆ كاری خێرخوازی تەرخانكرد.
شایانی باسە نادال حەوت جار لە سەر یەك نازناوی پاڵەوانییەتی مۆنت كارلۆی بەدەستهێناوە كە ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەییە و لە مێژووی بەشداریكردنی لەم پاڵەوانەتییەدا، نادال تەنها یەك یاری دۆڕاندووە لە ساڵی 2003 دواتر لە 37 یاری لەسەر یەك سەركەوتنی تۆماركردووە بە بێ ئەوەی تووشی هیچ دۆڕاندنێك بێت.