دەوڵەمەندترین 10 یاریزان لـە داهاتی ریكلامەوە

دەوڵەمەندترین 10 یاریزان لـە داهاتی ریكلامەوە
یاریزانانی تۆپی پێ لە سەرتاسەری جیهان وەك ئەستێرە دێنە بەرچاو، هەربۆیە كۆمپانیا بازرگانییەكان هەوڵی ئەوە دەدەن لە رێگای ئەو ئەستێرانە ریكلام بۆ كەلو پەلەكانیان بكەن، مووچەی یاریزانانی تۆپی پێ لەگەڵ یانەكانیان دیارە، بە پێی ئەو بۆندانەی كە لە نێوانیان مۆركراوە، بەڵام هەندێك لە ئەستێرەكان داهاتێكی گەورەیان هەیە لە ریكلامەوە، ئەستێرە بەناوبانگەكان لەگەڵ زیاتر لە كۆمپانیایەك بۆندی ریكلامیان هەیە، زۆر جاریش دوو ئەستێرە یان زیاتر كە یانەكانیان ركابەری سەرسەختی یەكترن بەیەكەوە لە ریكلامێكی بازرگانی بەدیاردەكەون، ئەمەش ریزبەندی دەوڵەمەندرین 10 یاریزانە كە زۆرترین داهاتیان لە ماوەی یەك ساڵدا دەست دەكەوێت.
1- دێڤید بێكهام . یانەی لۆس ئەنجلۆس گەلاكسی ئەمریكی، داهاتی ساڵی رابردووی لە ریكلامەوە كەیشتە 40 ملیۆن دۆلار، بۆندی لەگەڵ 8 كۆمپانیای زەبەلاح هەیە وەك ئەدیداس و جیورجیۆ ئەرمانی و مۆتۆرۆلا.
2 - كریستیانۆ رۆنالدۆ. یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، داهاتی ساڵی رابردووی ئەستێرەی پورتوگالی گەیشتە 38 ملیۆن دۆلار، بۆندی لەگەڵ 6 كۆمپانیا هەیە لەوانە نایكی و كۆكاكۆلا و كاسترۆل و ئی ئەی سپۆرت.
3- لیۆنێل میسی. یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی، 32 ملیۆن دۆلار داهاتی ئەستێرەی ئەرژەنتینی بوو، لە گەڵ 6 كۆمپانیا بۆندی هەیە وەك ئەدیداس و بیبسی و كۆنامی.
4- ریكاردۆ كاكا. یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، داهاتەكەی بریتی بوو لە 25 ملیۆن دۆلار، 5 كۆمپانیا بۆندی لەگەڵ مۆركردووە وەك ئەدیداس و براڤیا.
5- رۆنالدینهۆ. یانەی فلامینگۆی بەرازیلی، داهاتەكەی 24 ملیۆن دۆلارە، بۆندی لەگەڵ كۆمپانیاكانی كۆنیكا و بیبسی هەیە.
6- تیری هینری. یانەی نیویۆرك ریدبۆلزی ئەمەریكی، داهاتی ئەستێرەی فەرنسی 21 ملیۆن دۆلار بوو، بۆندەكانی لەگەڵ كۆمپانیاكانی جیلیت و بیبسی و ریبۆك هەیە .
7- وێین رونی. یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، داهاتەكەی لە ساڵی رابردوو گەیشتە 20 ملیۆن دۆلار، بۆندی لەگەڵ كۆمپانیاكانی نایكی و ئەلكترۆنیس ئارت هەیە.
8- فرانك لامپارد. یانەی چێلسی ئینگلیزی، 17 ملیۆن دۆلار داهاتی ئەم یاریزانە بوو، بۆندێكی سەرەكی لەگەڵ كۆمپانیای نایكی هەیە.
9- زلاتان ئیبراهیمۆڤیج. یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی، ئەویش داهاتەكەی 17 ملیۆن دۆلار بوو لە رێگای بۆندی لەگەڵ كۆمپانیای نایكی.
10- ساموێل ئیتۆ. یانەی ئەنژی رووسی، داهاتی یاریزانی كامیرۆنی گەیشتە 15 ملیۆن دۆلار، بۆندی لەگەڵ كۆمپانیاكانی فۆرد و پوما هەیە.
Top