لە بەرشەلۆنە رێز لە رۆناڵدۆ نرا

لە بەرشەلۆنە رێز لە رۆناڵدۆ نرا
لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانی رێز لە كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید نرا، دوای ئەوەی ئەو یاریزانە بە باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی خولی ئیسپانیا دەست نیشانكرا.
بەر لە یاری ئیسپانیۆل و ریال مەدرید لە خولی لالیگای ئیسپانیدا، كارگێڕیی یانەی ئیسپانیۆل رێزی لە كریستیانۆ رۆناڵدۆی گۆڵكەری مێژوویی خولەكە نا، دوای ئەوەی هاندەران ئەویان بە باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی ئیسپانیا دیاری كرد.
یانەی ئیسپانیۆل لەسەر ماڵپەری خۆی لە تۆڕی ئینتەرنێت، راپرسییەكی بۆ باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی خولی ئیسپانیا ئەنجام دا و رۆناڵدۆ پلەی یەكەمی لە راپرسییەكەدا بەدەست هێنا.
كارگێڕیی یانەكە خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزەكەیان پێشكەش بە رۆناڵدۆ كرد.
Top