جیرارد و فێردیناند لە پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوور خرانەوە
ئەوەی سەرنجی رۆژنامەنووسانی راكێشا دوورخستنەوەی هەریەك لە ستیڤن جیرارد و ریۆ فێردیناند بوو لە لیستی هەڵبژاردەكە و لە بەرامبەردا كاپیلۆ كایل والكەری بەرگریكەری یانەی تۆتنهامی بۆ شوێنی ئەو یاریزانە بانگهێشت كرد.
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەو یارییەدا پێویستی بە تەنیا یەك خاڵ هەیە بۆ ئەوەی سەركەوتن بۆ كۆتاییەكانی پاڵەوانیەتییەكە مسۆگەر بكات و لەو یارییەدا بەرامبەر مۆنتینیگرۆ جۆن تێری نیشانەی كاپتنی دەبەستێت.
كاپیلۆ بیانووی بۆ دوورخستنەوەی جیرارد ئەوە بوو كە تازە لە پێكان گەڕاوەتەوە و لەوانەیە سەد لە سەد ئامادەی یاریكردن نەبێت، بەڵام هیچ لێدوانێكی لەبارەی دوورخستنەوەی فێردیناندەوە نەدا.
