لیپی: دانووستانم لەگەڵ یانەی ئینجیدا نەكردووە

لیپی: دانووستانم لەگەڵ یانەی ئینجیدا نەكردووە
مارچیلۆ لیپی راهێنەری دێرینی ئیتاڵی رەتی كردەوە دانووستانی لەگەڵ یانەی ئینجی رووسیدا كردبێت بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنانی ئەو یانەیە.
لیپی لە لێدوانی بۆ كەناڵی رای سپۆرت گوتی هەرچەندە تەماشای یارییەكانی یانەی ئینجی رووسی دەكەم كە رۆبەرتۆ كارلۆس و ئیتۆ یاری بۆ دەكەن، بەڵام هیچ پەیوەندییەكم لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیەدا نەبەستووە و لە رۆژنامەكانەوە زانیم كە پەیوەندیمان بەستووە.
هەروەها گوتی من ئێستا وەك دوو هەفتە لەمەوپێش وام و هیچ گرێبەستێكم ئیمزا نەكردووە و پەیوەندیم بە هیچ یانەیەكەوە نەكردووە، ئەگەری شتێك هەبێت بێگومان هەمووان دەیزانن.
لیپی پێشتر راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بوو، بەڵام بەهۆی ئاستی خراپی هەڵبژاردەكە لە پۆستەكەی دوور خرایەوە و تا ئێستا بێكارە.
چەند جارێك میدیاكان لە زاری ئەویان گواستووەتەوە كە حەز بە گەڕانەوە بۆ دنیای مەشق دەكات، بەڵام ئەو گوتی جارێ بڕیاری ئەوەم نەداوە لە داهاتووی نزیكدا چی دەكەم.
Top