ئەلڤێس 50 گۆڵی بۆ بەرشەلۆنە دروست كردووە

ئەلڤێس 50 گۆڵی بۆ بەرشەلۆنە دروست كردووە
هەرچەندە كەمن ئەو گرێبەستانەی پیپ گواردیۆلای راهێنەری بەرشەلۆنە لە ماوەی 3 ساڵی رابردوودا ئەنجامی داون و سەركەوتنیان بەدەست هێناوە، بەڵام دانی ئەلڤێشی بەرازیلی گرێبەستێكی لە دەرەوەی گرێبەستە سەرنەكەوتووەكانی گواردیۆلایە.
ئەلڤێش كە پێشتر یاریزانی یانەی سڤیلیە بووە، لە دوای هاتنیەوە بۆ بەرشەلۆنە گوڕوتین و توانایەكی گەورەی بە توانای هێرشبەرانەی لای راستی بەرشەلۆنە داوە هەرچەندە لە لایەنی بەرگرییەوە ئەو یاریزانە هەڵەی گەورە دەكات.
توانا هێرشبەرییەكانی ئەلڤێش سوودی زۆریان بە بەرشەلۆنە گەیاندووە و ئەو یاریزانە لەو كاتەوەی هاتووەتە ریزی بەرشەلۆنە 50 گۆڵی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووە.
ئەلڤێش وەرزی 2008-2009 كۆی 12 گۆڵ و وەرزی 2009-2010 كۆی 15 گۆڵ و وەرزی 2010-2011 كۆی 21 گۆڵ و وەرزی ئەمساڵیش تا ئێستا دوو گۆڵی بۆ هاوڕێكانی دروستكردووە كە رێژەیەكی زۆرە و پێشتر بەرگریكەرانی ئەو یانەیە ئەوەندە گۆڵیان دروست نەكردووە.
Top