تەلەفۆنێكی مۆرینۆ تێڤێز دەباتە ریال مەدرید

تەلەفۆنێكی مۆرینۆ تێڤێز دەباتە ریال مەدرید
تۆڕی سۆی مەدریدستای ئیسپانی ئاشكرای كردووە یانەی ریال مەدرید ئامادەیە هەوڵی كڕینی كارلۆس تێڤێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی بدات لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوو بە شێوەی خواستن تا كۆتایی وەرزەكە.
ریال مەدرید بەنیازە لەگەڵ هێنانی كاتیی تێڤێزدا ئەگەری كڕینیشی بخاتە دەستەوارەكەوە لە دوای كۆتایی هاتنی وەرزی ئەمساڵ بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ.
ئەو تۆڕە ئاشكرای كردووە جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانە ئیسپانییەكە پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی مانچستەر ستیدا هەیە و ئەوەش وادەكات چوونی تێڤێز بۆ ریال مەدرید كارێكی ئاسانتر بێت.
تۆڕەكە ئاشكرای كردووە جۆزێ مۆرینۆ بەنیازە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرپرسانی ستیدا بكات بۆ ئەوەی دەستەوارەی یانەكەیان لەبارەی كڕینی تێڤێزەوە پێ بڵێت.
تێڤێز دوای بەشداری نەكردنی لە یاری مان ستی بەرامبەر بایرن میونشن لە هەفتەی رابردوودا كەوتە كێشە لەگەڵ رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەری یانەكە كە ئاشكرای كرد چیدی ئەو یاری بۆ مان ستی ناكات.
Top