ئەرسناڵ كێشەی دارایی هەیە

ئەرسناڵ كێشەی دارایی هەیە
یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی ئاشكرای كرد قازانجەكانی یانەكە بەهۆی بەرزبوونەوەی كرێی یاریزانەكانییەوە بە شێوەی بەرچاو دابەزیوە.
ئەو یانەیە كە بارەگاكەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە گوتی قازانجەكانی یانەكە ئەمساڵ 45.8 ملیۆن پاوەند بووە دوای ئەوەی لە ساڵی پێش ئەودا 56.8 ملیۆن پاوەند بووە.
ئەرسناڵ كە ئەمساڵ لە یارییەكانی خولی ئینگلیزیدا ئاستێكی خراپی پێشان داوە، روونی كردەوە مووچەی یاریزانەكانی لە ساڵی پێشوودا 110.7 ملیۆن پاوەند بووە و ئەمساڵ بەرز بووەتەوە بۆ 124.4 ملیۆن پاوەند.
ئەم بڕە پارەیە كۆی 55.2%ی داهاتی یانەكەیە لە تۆپی پێدا لە كاتێكدا وەرزی رابردوو 49.7 بووە.
یانەكە كە ئاشكرای كردووە هەوڵی زۆر دەدات بۆ هاوسەنگكردنی داهات و خەرجییەكانی ئاشكرای كردووە داهاتی یانەكە لە 379.9 ملیۆن پاوەندەوە دابەزیوە بۆ 255.7 ملیۆن پاوەند.
ئەرسناڵ لە هاوینی ئەمساڵدا چەند یاریزانێكی گرنگی ریزەكانی خۆی فرۆشت، لەوانەش سیسك فابریگاس و سەمیر نەسڕی و گایل كلیچی.
Top