فێدرێر 9 ملیۆن هاوڕێی هەیە
پێگە تایبەتەكەی یاریزانی سێیەمی جیهان لە ریزبەندی تێنسی سەرزەویدا لە 9 ملیۆن كەس نزیكبووەتەوە و لە ماوەی رابردوودا بەشێوەیەكی بەرچاو ژمارەی هاوڕێكانی زیادی كردووە.
پێشتر هیچ یاریزانێكی تێنسی سەرزەوی نەگەیشتووەتە ئەو ژمارە هاوڕێیە.
جیاوازیی نێوان فێدرێر و نادالی دووەمی ریزبەندی جیهان گەیشتووەتەوە نزیكەی 500 هەزار كەس و نادال لەمەشدا پلەی دووەمی گرتووە.
هەرچی نۆڤاك جۆكۆڤیجی سڕبی و یەكەمی ریزبەندی تێنسی سەرزەوی جیهانە، لەم لایەنەدا زۆر لە دوایە و تا ئێستا ژمارەی هاوڕێكانی 2 ملیۆن كەسی تێنەپەڕاندووە.
پێشبینی دەكرێ جۆكۆڤیج لە ماوەی داهاتوودا بازی گەورە لە ژمارەی هاوڕێكانی بدات دوای ئەوەی توانی بەهۆی سەركەوتنە بەردەوامەكانییەوە ژمارەیەكی زۆری لایەنگر بۆخۆی پەیدا بكات.
