پاڵەوانێتی یارییە سیانییەكانی عێراقی هەڵبژاردەی سلێمانی باڵادەست بوو

پاڵەوانێتی یارییە سیانییەكانی عێراقی هەڵبژاردەی سلێمانی باڵادەست بوو
لە شاری سلێمانی لەسەر دەریاچەی دوكان بەسەر پەرشتی یەكێتی ناوەندی یارییە سیانییەكانی عێراقی،پاڵەوانێتی كۆماری بۆهەڵبژاردەی شارەكانی عێراقی بەبەشداری هەریەك لە هەڵبژاردەی شارەكانی (هەولێر، كەركووك، سلێمانی، دهۆك، موسڵ، كوت، میسان، دیوانیە، نەجەف، بەسرە) بەشدارییان لە ململانێیەكانی پاڵەوانێتییەكە كرد ماوەی یەك رۆژی خایاند، ماوەی پێشبڕكێیكەش بریتی بوو لە 1500مەتر مەلە و22كیلۆمەتر پاسكیل سواری و10كیلۆمەتر ڕاكردن، لە ماوەی پاڵەوانێتییەكەش یاریزانانی بەشداربووی پاڵەوانێتییەكە ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكرد، لە ئەنجامی كۆتایشدا یاریزانی هەڵبژاردەی سلێمانی توانیان كۆنتڕۆڵی پاڵەوانێتییەكە بكەن. ئەمەش ئەنجامی پێشبڕكێیەكەیە.
ئاستی تیپ
1- هەڵبژاردەی سلێمانی 22خاڵ، 2- هەڵبژاردەی نەجەف 17خاڵ، 3- هەڵبژاردەی هەولێر8خاڵ
ئاستی تاكی یاریزانان
1-جەوهەرمستەفا سلێمانی، 2-كەرار ساڵح نەجەف، 3-سەلام عەمار نەجەف، 4-بڕوا سەلام سلێمانی، 5-ئەیمەن رەعد موسڵ، 6-رێڤین مەحموود هەولێر
لە كۆتایشدا خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانان و تیپە سەركەوتووەكان دابەشكرا.
Top