بەرشلۆنە ژمارە چواری پێشكەشی فابریگاس كرد

بەرشلۆنە ژمارە چواری پێشكەشی فابریگاس كرد
گوڵان / م.پ
دوای ئەوەی ماوەیەكی زۆرە یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لە دوای بەدەستهێنانی تواناكانی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئیسپانی و یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی "سیسیك فابریگاس" ە، دوێنێ دووشەمە بۆندێكی لەگەڵ یاریزانی ناوبراو تۆمار كرد .
یانەی بەرشەلۆنە ماوەیەكی زۆر بوو نەگەیشتبووە ڕێككەوتن لەگەڵ یانەی ئەرسیناڵ بۆ بەدەستهێنانی فابریگاس، ڕاهێنەری یانەی ئەرسیناڵ خوازیار بوو كە یاریزانی ناوبراو یانەكە جێنەهێڵێت بەڵام فابریگاس خۆی ئارەزووی ئەوەی دەكرد بێتە یانەی كەتەلۆنی .
ڕاهێنەری بەرشلۆنە "پیپ گواردیۆلا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی توانیان بۆند لەگەڵ فابریگاس تۆمار بكەن و وتیشی ئێمە زۆر هەوڵماندا بۆ بەدەستهێنانی فابریگاس و توانیشمان بەدەستی بهێنین .
Top