چیرۆكە درێژەكەی گەڕانەوەی فابریگاس كۆتایی هات و ئەمڕۆ ئەو یاریزانە دەگاتە بەرشەلۆنە

چیرۆكە درێژەكەی گەڕانەوەی فابریگاس كۆتایی هات و ئەمڕۆ ئەو یاریزانە دەگاتە بەرشەلۆنە
هەردووی یانەی بەرشەلۆنە و ئەرسناڵ لەسەر گواستنەوەی سیسك فابریگاس دوای مشتومڕ و دانووستانێكی زۆر لەسەر گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ بەرشەلۆنە رێك كەوتن.
یانەی ئەرسناڵ بە فەرمی رەزامەندی خۆی لەسەر فرۆشتنی فابریگاس بە یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرا كرد و سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان دەڵێن ئەمڕۆ فابریگاس دەگاتە بەرشەلۆنە بۆ ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی.
یانەی ئەرسناڵ لەسەر ماڵپەڕی خۆی ئاشكرای كرد لەگەڵ بەرشەلۆنەدا رێكەوتووە بۆ چوونی ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانی یانە ئیسپانییەكە.
فابریگاس ساڵی 2003 چووە یانەی ئەرسناڵ و لە كۆی 303 یاری لەگەڵ ئەو یانەیە 57 گۆڵی تۆمار كرد.
ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەی ئەرسناڵ گوتی پێشتر چەندین جار ئاشكرامان كردووە كە نامانەوێ فابریگاس بفرۆشین، بەڵام لە ویستی ئەو بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتەكەی تێدەگەین و هەر لەسەر ئەوەش بە گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا رازی بووین، سوپاسی سیسك دەكەین بۆ هەموو خزمەتەكانی لە یانەی ئەرسناڵ.
Top