تیروپشكی وەرزی نوێی خولی نایابی كوردستان ئەنجامدرا

تیروپشكی وەرزی نوێی خولی نایابی كوردستان ئەنجامدرا
لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە شاری هەولێر بە ئامادە بوونی سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و ئەندامانی یەكێتییەكە ونوێنەری 14 یانەی بەشدار بووی خولی نایابی كوردستان، تیروپشكی خولی نایابی كوردستان بۆ وەرزی 2011-2012 ئەنجامدرا، لە سەرەتای تیروپشكەكە سەفین كانەبی وتەیەكی پێشكەش كرد، باسی گرنگی خولی كوردستانی و پێشكەوتنی ئەم خولەی كرد و چۆنییەتی بەڕێوەچوونی خولەكەی كرد،لە كۆتاییدا سەفین كانەبی موژدەی بە یانەكانی كوردستاندا، كە هەر تیپێك لە هەرئاستێك لە خولەكانی كوردستان پلەی یەكەمی بەدەست هێنا 30 هەزار دۆلاری بۆسەرف دەكرێت بۆ ئەنجامدانی كەمپێكی مەشقی لە دەرەوەی وڵات.
بڕیاریشە یارییەكانی خولی نایابی كوردستان لە (8-9) دەستپێبكات و خولی لاوان لە (9-9) دەست پێبكات.
خشتەی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی نایابی كوردستان
شێروانە-سلێمانی، سەوڕە-نەورۆز، زاخۆ-پێشمەرگەی سلێمانی، ئارارات-زێرەڤانی، هەڵۆ-هەولێر، بروسك –كەركووك، پێشمەرگەی هەولێر – هەندرێن.
خشتەی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی لاوان.
پێشمەرگەی هەولێر-هەندرێن، شێروانە-سلێمانی، سەوڕە-نەورۆز، زاخۆ-پێشمەرگەی سلێمانی، ئارارات-زێرەڤانی، هەڵۆ-هەولێر، بروسك –كەركووك.
Top