لە خولی بالەی كوردستان پێشمەرگەی سلێمانی لە هەولێری بردەوە خۆی لە نازناوەكە نزیك كردەوە

لە خولی بالەی كوردستان پێشمەرگەی سلێمانی لە هەولێری بردەوە خۆی لە نازناوەكە نزیك كردەوە
گوڵان:كارزان كانەبی
لە هۆلی شەهید فرەنسۆ هەریری لەمیانی یارییەكانی خولی بالەی كوردستان،یانەی هەولێر بە پێشمەرگەی سلێمانی دۆڕا.
لە درێژەی یارییەكانی خولی بالەی یانە پلە نایابەكانی كوردستان لە هۆڵی داخراوی شەهید فرەنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی یەكجار زۆری هاندەران لە كەشێكی گەرمادا،لە یارییەكی چارەنوسازدا یانەی هەولێر میوانداری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی كرد.لەم یاریشدا یاریزانانی هەردوو یانە بەدرێژایی یارییەكەدا ئاستێكی یەكجار بەرزیان پێشكەش كرد.لە زۆربەی كاتەكانی یارییەكە كۆی خاڵەكانیان لێك نزیك بوو،سەرئەنجامیش یانەی پێشمەرگەی سلێمانی زۆر بەزەحمەت توانی یارییەكە بۆبەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێهێنا بە ئەنجامی (3-2)گێم،بەم ئەنجامەش یانەی پێشمەرگەی سلێمانی پلەی یەكەمی خولی بالەی پلە نایابەكانی كوردستانی گرتەوە ولە ئێستاشدا چاوڕەوانی یاری خۆی و یانەی شەقلاوە دەكات،لە رۆژی 16ی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی بە سەركەوتنیشی لەم یارییە یانەی پێشمەرگە ڕاستەوخۆ دەبێـتە پاڵەوانی خولەكە.
Top