فێرگسۆن: 6 یانه پاڵێوراون بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی وه‌رزی ئه‌مساڵ
هه‌رچه‌نده فێرگسۆن له یاری كردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێ‌دا له قه‌ڵغانی خێرخوازی كۆمه‌ڵگه به ئه‌نجامی 3-2 له یانه‌ی مانچسته‌ر ستی، به‌ڵام هۆشداری دایه یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌ی و گوتی هێشتا مانچسته‌ر ستی پێویستی به توانای جه‌سته‌یی زیاتر هه‌یه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی هێشتا ئه‌گویرۆ یاری نه‌كردووه و تێڤێزیش پێده‌چێ بمێنێته‌وه، ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه وایه یانه‌كه دوو یاریزانی نوێیی كرِیبێت.
هه‌روه‌ها گوتی :چێڵسی به‌هۆی بوونی درۆگبا، جۆن تێری و چیكه‌وه ئه‌زموونێكی زۆری هه‌یه، چاوه‌كان ده‌چنه سه‌ر لیڤه‌رپوول بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌نجامی ئه‌و پارانه‌ی له هاوینی ئه‌مساڵدا خه‌رجی كردوون چین، پێشتر ده‌یان گوت چوار یانه‌ی گه‌وره له ئینگلته‌را هه‌یه، ئێستا بووه‌ته شه‌ش یانه.
