دۆرِانی ئیسپانیا به‌ ئیتاڵیا زیانی زۆری بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ و چێڵسی هه‌بوو

دۆرِانی ئیسپانیا به‌ ئیتاڵیا زیانی زۆری بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ و چێڵسی هه‌بوو
دۆرِانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای پاڵه‌وانی جیهان به‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ته‌نیا دۆرِانی هه‌ڵگری نازناوی مۆندیالی 2010ی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنا، به‌ڵكه‌ ژماره‌یه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی دۆرِاو دووچاری پێكان هاتن كه‌ زه‌ره‌ه‌رمه‌ندی یه‌كه‌م تێیدا یانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی و چێڵسی ئینگلیزی بوون.

له‌ یارییه‌كه‌دا كه‌ 2-1 له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئیتاڵییه‌كان كۆتایی هات، جیرارد پیكێ و بۆسكیچی یاریزانانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ دووچاری پێكان هاتن و پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و دوو یاریزانه‌ به‌شداری یاری چوونی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا نه‌كه‌ن به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال مه‌درید.

هه‌ر له‌و یارییه‌دا فرناندۆ تۆرێسی هێرشبه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی دووچاری پێكان له‌ سه‌ریدا هات و چاوه‌رِێ ده‌كرێ ده‌سته‌ی پزیشكیی هه‌ڵبژاره‌ی ئیسپانیا ماوه‌ی یاری نه‌كردنی تۆرێس دیاری بكات.

ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ی له‌ هه‌مان یاریدا ئه‌ندۆنی ئیراولا دووچاری كرژبوونی ماسولكه‌كانی قاچی هات و ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ له‌ یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو داده‌برِێت.
Top