ئه‌ڵمانیا له به‌رازیلی برده‌وه و پاڵه‌وانی جیهان به ئیتاڵیا دۆرِا
له یارییه دۆستانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دوێنێ شه‌ودا، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا توانی 3-2 له هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بباته‌وه و به‌وه‌ش جارێكی تر مانۆ مینیزیسی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل كه‌وته به‌رلێشاوی ره‌خنه‌ی رۆژنامه‌كان و تۆمه‌تباركرا به‌وه‌ی ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی دابه‌زاندووه.
له یارییه‌كی تردا هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا توانی شكست به هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای پێشه‌نگی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان له ریزبه‌ندی فیفادا بێنێت دوای ئه‌وه‌ی 2-1 لێی برده‌وه.
یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و چیلی به یه‌كسان بوون به گۆڵێك بۆ هه‌ردوولا كۆتایی هات و هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال توانی 5-0 له هه‌ڵبژارده‌ی لۆكسمبۆرگ بباته‌وه.
