سیسك ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌چێته به‌رشه‌لۆنه
ئێزگه به‌ریتانییه‌كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه له‌نده‌نییه‌كه‌ی گواسته‌وه كه كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو یانه بۆ گواستنه‌وه‌ی فابریگاس كۆتاییان هاتووه و به‌ر له كۆتایی هه‌فته رێكه‌وتنه‌كه ئاشكرا ده‌كرێت.
به‌پێی بی بی سی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه رازی بووه برِی 30 ملیۆن پاوه‌ند بداته یانه ئه‌رسناڵ له‌گه‌ڵ 5 ملیۆنی زیاده به شێوه‌ی قیست و فابریگاسیش ناچار بووه له برِی 4 ملیۆن یۆرۆی مووچه‌ی خۆی خۆش بێت بۆ ته‌واوكردنی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه.
