فێرگسۆن : دەبێت بێرباتۆڤ بڕوات لە یانەكەمان
یانەی پاریس سان جێرمان 23 ملیۆن یۆڕۆی پێشكەشی یاریزانی هێرشبەری بولگاری "دیمیتار بێرباتۆڤ" كردووە بۆ ئەوەی ڕیزی مانچیستەر یونایتد جێبێڵێت لەم كاتەدا پرسیاریان لە ڕاهێنەری بەتوانای مان یونایتد "سێر ئەلێكس فێرگسۆن" كردووە و پێیان وتووە ئایا بێرباتۆڤ مان یونایتد جێدێڵێ ئەویش بە پێكەنینەوە وەڵامی داونەتەوە و وتی بەڵێ یانەكەمان جێدێڵێ و ڕۆیشتن باشترە بۆ بێرباتۆڤ .
ئەگەرهاتوو یانەی مانچیستەر یونایتد بێرباتۆڤ بە بڕی 23 ملیۆن یۆڕۆ بفرۆشێت ئەو كاتە مان یونایتد 11.5 ملیۆن یۆڕۆ زەرەر دەكات چونكە پێش 3 ساڵ بە بڕی 34.5 ملیۆن یۆڕۆ بێرباتۆڤیان لە یانەی تۆتنهامەوە گواستەوە ڕیزی یانەكەیان .
