پاڵەوانی جیهان لە بۆكسین حەز دەكات لە ئیمارات یاری بكات

پاڵەوانی جیهان لە بۆكسین حەز دەكات لە ئیمارات یاری بكات
ئەفسانەی یاری بۆكسێنی فلپینی مانی باكیاو حەز دەكات یارییەك لە شاری ئەبو زەبی پایتەختی وڵاتی ئیمارات ئەنجام بدات، چونكە ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی فلپین لەم شارە كار دەكەن.
لەمباریەوە یاریدەدری راهێنەری باكیاو لە لێدوانێكی دا گوتی: باكیاو لە پرۆگرامی دایە یارییەك لەسەر نازناوی جیهانی لە شاری ئەبو زەبی ئەنجام بدات بۆ ئەوەی هاوەدارانی لەم شارە لە چێژ وەرگرتن لە هونەرەكانی باكیاو بێ بەشە نەبن و هەروەها ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی فلیپین لەم شارە كار دەكەن بۆیە پێشبینی دەكات ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە هاندەران ئامادەی یارییە بن.
لە درێژەی قسەكانیدا یاریدەدەری راهێنەری باكیاو گوتی: باكیاو حەز دەكات یارییەك دژی بۆكسینی مەكسیكی ئەنتۆنیۆ مارگیرتۆ ئەنجام بدات.
جێگەی باسە بۆكسینی فلیپینی مانی باكیاو یەكێكە لە كەسایتیە هەرە بە ناوبانگەكانی فلپنیە و لە هەڵبژاردەنەكانی كۆنگرس لە وڵاتەكەی و توانی سەركەوتن بە دەستبهێنێت.
Top