ئه‌نته‌رمیلان له هه‌وڵى هیَنانى ئه‌لۆنسۆ یان شڤانشتایگه‌ر دایه
یانه‌ى ئهنتهرمیلانى ئیتاڵى له‌هه‌وڵى پرِكردنهوهى ئه‌و بۆشایه‌یه كه له هیڵی ناوهرِاستى هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رپرسانى یانه‌كه له‌هه‌وڵى هیَنانى (ئه‌لۆنسۆ)ـى یاریزانى ئیسپانى و یانه‌ى رِیال مه‌درید یان یاریزان (شڤانشتایگه‌ر)ـى یاریزانى ئه‌ڵمانى و یانه‌ى بایهرمیونخن.
رِۆژنامهكانى ئیتاڵیا بلاَویان كرده‌وه كه رِاهیَنهرى یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان (بینیَتز) دهیهویَت یاریزانى هاونیشتیمانى خۆی ئه‌لۆنسۆ بهیَنیَته یانه‌ى ئه‌نته‌ر چونكه بهشیَوهیهكى باش ئه‌و یاریزانه دهناسیَت به‌هۆى رِاهیَنهرایهتى كردنى پیَشتر له یانه‌ى لیڤه‌رپول.
رِهنگه هیَنانى ئه‌لۆنسۆ كاریَكى زه‌حمه‌ت بیَت چونكه یانه‌ى رِیال مه‌درید ماوه‌ى ته‌نها ساڵیَكه بۆندى له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه مۆركردوه بۆیه ئه‌نته‌رمیلان له‌هه‌وڵى هیَنانى (شڤانشتایگه‌ر)ـه بۆ یانه‌كه‌ى چونكه بۆندى یاریزانى ناوبراو ته‌نها دوو ساڵى ماوه له‌گه‌ڵ یانه‌ى بایه‌رمیونخ.
