پێنووسی كامێرای سیخوڕی

پێنووسی كامێرای سیخوڕی
بۆ كاری سیخوڕی قەڵەم باشترین ئامرازە، چونكە كەمتر بیرلەوە دەكرێتەوە لە پێنووسێكی بچووكدا كامێرایەكی بەهێزی بە كوالیتی full HD هەبێت. بەڵام قەڵەمی جۆری PORTOCAM ئەم كارە ئەنجام دەدات، چونكە كامێراكەی لەسەرەوەیە و لە رەنگی قەڵەمەكەیە و هەست پێناكرێ. قەڵەمەكە بۆ رۆژنامەنووسانیش گرنگە، بۆ ئەو شوێنانەی كە ئیزنت پێنادرێ بە كامێرا فیلم هەڵبگریەوە، یان بۆ ئەو كەسانەی ئامادە نین لەبەر كامێرا وتووێژ بكەن. دیارە قەڵەمێكی دیكەی لەم جۆرە زۆرن، بەڵام پێنووسی ئاماژە بۆكراو نە تەنیا بۆ رۆژی رووناك، بەڵكو لە شەوی تاریكشدا بەهۆی بوونی تیشكی سەرووی سوور فیلم هەڵدەگرێتەوە.
قەڵەمەكە دەكرێت بۆ كۆڕ و سمینارەكانیش لەگەڵ خۆت بیبەی و بەهۆیەوە ئەو بابەتانەی لەوێ باس دەكرێن بە فیلمی فوول ئیچ دی تۆماری بكەی. یان بۆ ئەو كاتانەی كە شوێنەكە زۆر هەستیارە و دیمەنەكە خێڕا دەڕوات سوودی خۆی هەیە. كاركردنی قەڵەمەكە زۆر ئاسانە تەنیا دەست لە دوگمەیەك بدە ئەركی تۆمار كردن دەست پێدەكا. دەتوانێت 180 خولەك لە رۆژ و 90 خولەك لە شەودا فیلم تۆمار بكاتت بەبێ ئەوەی شەحنی دابەزێت.
Top