ماوسێكی ئەنگوستیلە پاڵپشت بە زیرەكیی دەستكرد
ساڵی 2018 بیرۆكەی دروستكردنی ماوسێك هاتە گۆڕێ كە وەك ئەنگوستیلەیەك لە پەنجە بكرێت و هەمیشەش لە پەنجە دابێت نەك ئەوەی كە دوای تەواوبوونی ئەرك لەسەر كۆمپیوتەر دەربێت، بەڵكو وەك ئەنگوستیلەیەكی جوانیش لە پەنجە بكرێت.
ئەمساڵ بیرۆكەكە بوو بە ڕاستی و ئەنگوستیلەی جۆری padron ring بەرهەم هات. ماوسەكە لە پەنجەی شادە دەكرێت و لە ڕێگای بلوتوسەوە لەگەڵ كۆمپیوتەر پەیوەند دەدرێت، بە جوڵەی پەنجەكە هەمان ئەركی ماوس ئەنجام دەدات. پێویستی بە دۆشكچەیەكی بچووك نییە لە ژێری دابندرێ بەڵكو تەنیا جووڵەی پەنجەیە. هیچ دوگمەیەكی نییە، بۆ كلیك كردن بەكارهێنەر پێویستە پەنجەی لەسەر شتێك دابگرێت، بۆ سووڕاندنی هێمای ماوسەكە بۆ هەر لایەك پێویستە پەنجەی بسوڕێنێت. بۆ گەورە كردن و بچووك كردنەوە پێویستە كلیلی ctrl لەسەر كیبۆرد دابگری و پاشان پەنجەت بەرەو سەرەوە ببەی.
