پرینتەری رەنگــــی بەقەد مۆبایلێك
لەم رۆژانەدا كۆمپانیایەكی سوئیدی پرینتەرێكی بچووكی بەناوی PrintBrush XDR بەرهەم هێناوە، پرینتەرەكە ئەوەندە بچوكە كە لە گیرفاندا جێگای دەبێتەوە، ئەم پرینتەرە لەرێگای مۆبایلەوە كۆنترۆڵ دەكرێت، سیستەمی وای-فای هەیە. پاش ئەوەی كە نیازت هەبوو بابەتێك جا وێنە بێت یان دۆكیومێنت لە رێگای ئاپێكەوە بۆ پرینتەرەكە بەڕێ دەكرێت، خودی پرینتەرەكەش میمۆری هەیە و بەڵام میمۆرییەكەی بچووكە و تەنیا دەتوانێت چوار وێنە لەخۆیدا رابگرێ، بۆ پرێنت كردن تەنیا ئەوەندە بەسە پرینتەرەكە بەسەر كاغەز دابێنی، وزەی خۆی لە باترییەكی بچووك وەردەگرێ كە هەتا چوار هەزار جار سوودی لێوەردەگیردرێت.
