سەرنجێك لەسەر لاپتۆپە چەماوەكەی ئاسۆس
شاشەی لاپتۆپەكە 360 پلە بە دەوری خۆیدا دەسووڕێتەوە و دەبێتە تەبلێت. كێشی لاپتۆپەكە نزیكەی دوو كیلۆیە، یەكێكە لە تەنكترین و ناسكترین لاپتۆپەكان، قەڵەمی تایبەتی لەگەڵدایە. خۆی لە ئەلەمینیۆمی نەرم دروستكراوە كە ئەگەری تێكچوونی زۆر كەمە. شوێنی دانانی هاردی SD و كەلێنی دانانی USB بە هەردوو جۆرەكەیەوە، كێبڵی HDMI و هەموو ئەو بەشانەی كە بەكارهێنەر پێویستیەتی تێیدایە. یەكەی لێكدەرەوەی لاپتۆپەكە لە نەوەی هەشتەمی ئەنتەلە و خێراییەكەی دەگاتە 3.4 گیگا. رامەكەی 8 گیگابایتە. كارتی شاشەی 2 گیگابایتە. هاردەكەی یەك ترابایتە. شاشەكەی 15,6 ئینجە و فول ئیچ دیی و تەواو لەمسییە.
