بە پەنجەكانت وەڵامی پەیوەندییەكان بدەوە

بە پەنجەكانت وەڵامی پەیوەندییەكان بدەوە
رەنگە ئەوە لە ریزی ئامێرە سیحرییەكان بێتە ژمار، كەسێك تەنیا بێ هیچ ئامێرێك تەنیا بە پەنجەی خۆی وەڵامی پەیوەندی بداتەوە، واتە ئەنگوستەكانت بكەی بە بڵندگۆیی موبایل و بیانكەی بەمایكی قسەكردن..
كۆمپانیایەكی كۆریایی دەستبەندێكی بەرهەم هێناوە بەناوی Sgnl كە هەركاتێك لە دەدەستت كرد، پەنجەكانت دەبن بە مایك و سپیكەری موبایل.. جگەلەوەش دەكرێت وەك كاتژمێرێكی سمارت سوودی لێوەربگیرێت. كاتێك ئەو دەستبەندە لە دەست دەكەی، بەهۆی موبایلەوە لەرینەوەیەك لە پەنجەكاندا دروست دەبێ كە هەركاتێك بە گوێی وەدەنێن، دەنگی پەیوەندییەكە بەباشی دەبیسترێ.
Top