رۆبۆتە سەرنج راكێشەكانی هۆندا
هۆندا لە پیشانگای ئەمساڵی CESدا چوار رۆبۆتی خستەڕوو، كە بڕیار وایە لە ساڵەكانی داهاتوودا دروست بكرێن ئەمانەی لە پیشانگا نیشاندران تەنیا نموونەیەك بوون...
رۆبۆتی جۆری 3E-D18:
رۆبۆتی 3E-D18 رۆبۆتێكی جوڵەدار بە توانای جوڵەی ئۆتۆماتیك و هۆشی دەستكرد.. رۆبۆتەكە وەك تانكێكی بچووك دەچێت، زۆر ئەركی گرنگ ئەنجام دەدا، تەنانەت ئەركی وا كە بیرناكەیەوە ئەم رۆبۆتە بچووكە لە توانای دابێت، رۆبۆتەكە دەچێتە ئەو شوێنانەی زۆر دژوار و ئەستەمن وەك هەوراز و لێژاییە ئەستەمەكان.. هەم بۆ كاری نیزامی و هەم بۆ رزگاركردنی كەسەكان لە كارەسات و نەهامەتییەكان، وەك بومەلەرزە، بوردمان و كەوتنە ناو قوڵایی سوودی لێوەردەگیرێت.. هەر چوار تایەكەی دەجوڵێت و لە رێگای دوورەوە كۆنترۆڵ دەكرێت.
رۆبۆتی جۆری E3-C18:
رۆبۆتی E3-C18 وەك رۆبۆتی D ناچێت و بۆ ئەركە دژوارەكان سوودی لێوەرناگیرێت. ئەركی سەرەكی رۆبۆتەكە پەیوەندی بە ماڵەوە و دەوروبەری ماڵەوە هەیە. جگە لەوەی دەتوانێت كەلوپەلەكان بگوازێتەوە، هەروەها وەك عارەبانەیەكی خواردنی گەڕۆك سوودی لێوەردەگیرێ. رۆبۆتی ناوبراوو دەتوانێت كردار و جوڵەی مرۆڤەكانی دەوروبەیشی فێر بێت و پاشان بەشێوەی ئۆتۆماتیكی ئەنجامی بداتەوە. ئەم رۆبۆتە شاشەیەكی لەپێشەوەو لە پشتەوە هەیە، لە شاشەكەی پێشەوەدا جگە لە سڵاوكردن، وێنەی ئیمۆجیش نیشان دەدات.
رۆبۆتی جۆری E3-B18:
رۆبۆتی E3-B18 بۆ سوود وەرگرتن لە فڕۆكەخانە و فرۆشگا و تێرمینال و شوێنە قەرەباڵغەكان سوودی لێدەبیندرێ، ئەركی رۆبۆتەكە وەك رۆبۆتەكانی پێشوو هەڵگرتنی كەلوپەلە، بەڵام بە جیاوازتر لەوانی دیكە، چونكە دەتوانێت مرۆڤیش هەڵبگرێت و هەربۆیە لە تێرمیناڵەكان بۆ هەڵگرتنی منداڵ و پەككەوتەكان سوودی لێوەردەگیرێت.
رۆبۆتی ناوبراو دەتوانێت بە شوێنە هەرە تەنگەبەرەكانیشدا بڕۆن و ئۆتۆماتیكی شوێنی مەبەستی خۆیان پێدەزانن و دەتوانێت لەكاتی پێویستدا بۆ ئەوە گرفت نەیەتە پێش بوەستن..
رۆبۆتی جۆری E3-A18:
رۆبۆتی هۆندای جۆری E3-A18 وەك رۆبۆتەكانی دیكە نییە، ئەو هیچ ئەركێكی جەستەیی ئەنجام نادات، واتە نە كەلوپەل رادەگوێزێت و نە بە شوێنە تەنگەبەرەكاندا دەچێت و نە مرۆڤەكان لە نەهامەتییەكان رزگار دەكات، بەڵكو ئەركی رۆبۆتەكە یارمەتیدانی دەروونی بەكارهێنەرانیەتی، هاوكاری كردن و رێنوێنی كردنی بەكارهێنەرانە.. شوێنی ئەم رۆبۆتە زیاتر شوێنە بازرگانییەكان و فڕۆكەخانەكان و تێرمێناڵە گەورەكانە...
یارمەتی گەشتیاران دەدات شوێنی مەبەستی خۆیان بدۆزنەوە، ئەو پرسیارانەی كڕیاران لە شوێنە بازرگانییەكان هەیانە دەتوانن لەو رۆبۆتەی بپرسن و رێنوێنیان دەكات. تەنیا ئامێرێكی ئاسایش نییە بگرە خۆی لەگەڵ وەزعیەتی رۆحی بەكارهێنەرانی دەگونجێنێ و پەیوەندیان لەگەڵ دادەمەزرێنێ.
