مینی كۆمپیوتەرێك كارایی كۆمپیوتەریكی مەزن
مینی كۆمپیوتەری VivoMini VC66 كە بەرهەمی كۆمپانیای ASUSە قەوارەكەی بچووكە. بەڵام خێرایی و كارایی بەهێزە. پرۆسیستەرەكەی لە جۆری intel core i5-7400ە. هاردەكەی 1 ترابایتە. رامەكەی 4 گیگابایتە. درایڤیكی چەندكارەی ODD-DVD لەسەر داندراوە كە كۆمپیوتەرە بچووەكان ئەوەیان نییە. نیشاندانی k4ە. كۆمپیوتەری ناوبراو دەكرێت وەك كۆمپیوتەرێكی دیسكتۆپی بەهێز بەكار بێت و گشت كارەكانی ئەو ئەنجا بدات بەبێ ئەوەی شوێنێكی زۆر بگرێت و وزەیەكی زۆری پێویست بێت..
