سەگە رۆبۆتییەكان ئەركی چاودێری ئەنجام دەدەن
كۆمپانیای (بۆستۆن داینامێكس) رۆبۆتێكی نوێی سەگ شێوە بەناوی (SpotMini) بەرهەم هێناوە، دیارە پێشتریش رۆبۆتێكی بەم ناوە هەبووە، رۆبۆتە نوێیەكە ڤێرژنە پێشكەوتووەكەیەتی، كە چەندین گۆڕانكاری تێدا كراوە، بۆ نموونە جوڵەكانی دەست و لاقەكانی تەواو سروشتی خۆ دەنوێنێن و دانیشتن و هەستانەوەی وەك سەگێكی راستی دەچێت، بەڵام ئەركی چاودێری وردتر و كارامەتر لە سەگی راستی بەڕێوە دەبات.. لە هەموو لایەكەوە وێنەی ئەوكەسە دەگرێت كە نزیكی سنووری دەكەونەوە، ئەو كەسانە دەناسێت كە پێشتر پێیان ناساندووە.. نەك وێنەگرتن بەڵكو دوای كەسەكانیش دەكەوێت، گەر بیانهەوێ زیانی پێبگەیەنن و تەقە بكەن خۆی دووردەخاتەوە و پەنا دەدات... كەسە گومان لێكراوەكان لە بن بەربەستیش دەناسێ...
