زۆركەس ئەو وێنانەی بەكامێرا یا مۆبایل دەیانگرێ لەسەر خزمەتگوزارییە ئینتەرنێتییەكان وەك، درۆپ بۆكس و گوگل درایڤ و كلۆد و وان درایڤ و.. هەڵیاندەگرێ.. هەرچەندە بەشێك لە پسپۆرانی شارەزای بواری ئەمنیەتی تەكنەلۆژیای نوێ پێیانوایە ئەم شوێنانە زۆریش جێگای متمانە نین.. لەم دواییەدا ئامێرێك بەرهەم هاتووە كە زیاتر وەك تۆپێك دەچێت و بە (capsule) ناسراوە بە ئاسانی كێشەی هەڵگرتنی وێنەكان چارەسەر دەكات. هەر ئەوەندە بەسە كە هارد یان فلاش میمۆری خۆت لە ئامێرەكە بدەی و وای فای مۆبایل یا كامێرا هەڵبكەی تا وێنەكان سەر مۆبایل یان كامێرا ئۆتۆماتیكی بچنەناو هاردەكە.. ئامێری ناوبراو بەهۆی تایبەتمەندییەك كە هەیەتی دەتوانێت بە شێوەی ئوتۆماتیكی ئەلبۆم دروست دەكات بەپێی شوێن، روودا و ئەو كەسانەی لە وێنەكاندا هەن.. بە سوود وەرگرتن لە ئینتەرنێت لە هەر شوێنێك كە پێت خۆش بێ دەتوانی ئەلبۆمەكانی سەر وێنەكان بكەیەوە..