لاپتۆپێكی گرنگ و تایبەت لە ئایسۆسەوە

لاپتۆپێكی گرنگ و تایبەت لە ئایسۆسەوە
كۆمپانیای asus بەیەكێك لە كۆمپانیا ناسراوەكانی بواری بەرهەمهێنانی تەكنەلۆژیای دیجیتالی بەتایبەتی كۆمپیوتەری دیسكتۆپ و لاپتۆپ دێت. كۆمپانیا ناوبراو لەم رۆژانەدا لاپتۆپێكی گرنگ و تایبەتی خستەڕوو كە بە جۆری ROG G703 ناسراوە.
لاپتۆپەكە زیاتر بۆ گەیمە و كاری گرافیكی وەك كاری ستۆدیۆ و سینەمایە، بەڵام كۆمپانیا رایدەگەیەنێ گەمە ئەلكترۆنییە قورسەكان بە كۆمپیوتەری ئاماژە بۆ كراو دەكرێنەوە..
شاشەی لاپتۆپەكە 17.3 ئینجە. خاوەنی پرۆسیسەری جۆری ئۆركلاكە. خێرایی لاپتۆپەكە 3.400 گیگاهێرتزە.. چوار سپیكەری بە هێزی هەیە.. دوو پانكەی 12 ڤۆڵتی هەیە و بەهۆیەوە تۆز و خۆڵ ناگرێت، رامەكەی 32 گیگابایتە و دەكرێ ببێتە 64یش.. كارتی گرافیكی زۆر بەهێزی لەسەرە..
Top