(دۆج میکس)مۆبایلە سەرنج راکێش و ناوازەکە گەیشت ، تایبەتمەندیەکانی و نرخە ھەرزانەکەی ببینە
شایەنی باسە خاوەن ڕوونمای Super Amoled ە بەقەبارەی ٥.٥ ئینج و لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگەوە بۆی درووست کراوە و ڕوونیەکەی ١٠٨٠بە ١٩٢٠ پیکسڵە و لە سەدا ٧٦ی ڕوونمایە .
ھەروەھا دوو جۆر بیرگەی ھەیە یەکێکیان ٦٤ گێگابایتە و ڕامەکەی ٤ گێگایە دووەمیان ١٢٨ گێگابایتەو ڕامی ٦ گێگابایتە
وەگەرخەری ئەندڕۆید نوگەت ٧ ی لەسەرە
ڕووی پشتەوەی مۆبایلەکە خاوەن دووانە کامێرای ١٦بە٨ مێگاپێکسڵەو بە شی پێشەوەی خاوەن کامێرایەکی ٥ مێگاپێکسڵە و توانای ئایزۆی ١٠٠_١٢٨٠٠ ە بەھەمان شێوە کامێراکەی درووستکراوی کۆمپانیای سامسۆنگە .
.چاڕەسەرکەری Media Tek helio p25 ی لەسەرە و قەبارەکەی ١٦ نانۆمەترە و خاوەنی ھەشت ناووکە بە خێرایی ٢.٥ گێگاھێرتزە .
.سەبارەت بە پارێزگاری ئەم مۆبایلە پشتگیری گۆریلا گلاس ٥ دەکات و شاشەکەی ئۆلیۆ فۆبیکە کە ناڕووشێت و بەشی پشتەوەی بەکانزای ٢.٥ دی ڕووپوشکراوە کە زۆر بەھێزە
ھەروەھا مۆبایلەکە پەنجەمۆرێک لە بەشی پێشەوە لە خۆدەگرێت .
خاوەن پاتریەکە بە توانای ٣٣٨٠ ملی ئەمپێر⁄لە کاتژمێرێکدا
بلوتوزێک لەخۆ دەگرێت کە لە نەوەی چوارەمە و پشتگیری شەحنی خێرا دەکات
سەبارەت بە نرخەکەی تا ئیستا بە تەواوەتی دیاری نەکراوە بەڵام لە نێوانی ٢٠٠بۆ ٢٥٠ دۆلارە
سەرچاوە techeye.org
