كۆمپیوتەری تایبەت بە وانەبێژی
كۆمپیوتەری ناوبراو وەك بەڕێوەبەری كۆمپانیا دەڵێت «گۆڕانكاری نوێ پێك دێنێ لە جیهانی كۆنفرانس و سیمنارەكان»دا. كۆمپیوتەرەكە بەهاوكاری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بەرهەم هاتووە و ویندۆز10یی لەسەرە..
شاشەكەی 11.6 ئینجە، دەكرێت بە هەر چواردەوری خۆیدا بسوڕێتەوە، لە هەموو لاوە (مایك)ی بۆ داندراوە بۆ ئەوەی كە بەشداربووانی سیمینارێك دەنگی خۆیان بە ئاسانی بگەیەنن، شاشەكەی لەمسیە. بەكارهێنەری كۆمپیوتەرەكە كۆنترۆڵی تەواوی شوێنەكە دەكات و بۆ وانەوتنەوە و كاری شیكاری ئاسانكاری زۆری تێدایە..
