سیمكارت بەیەكجاری نامێنێت

سیمكارت بەیەكجاری نامێنێت
سیمكارتی موبایل ئەو تەنكۆڵە بچووكەی كە تۆڕەكانی خزمەتگوزاری موبایل بۆ خزمەتگوزاری پەیوەندییەكان بەكار دەهێنرێت، هەر رۆژە هات بچوكتر بووە.. ئێستا بڕیار درا هەر بۆیەكجاری نەمێنێت و خزمەتگوزاری جێگرەوەی سیمكارت بەردەست دەبێتە واتە (eSIM). ئەم خزمەتگوزارییە لەلایەن توڕەكانی مۆبایلەوە نادرێت، بەڵكو لە خودی كۆمپانیای مۆبایل لە موبایل دەخرێت و دواتر كۆمپانیاكانی پەیوەندی مۆبایل بە شێوەی پرۆگرام خزمەتگوزاری سیمكارت بڵاودەكەنەوە...
هەتا ئێستا ئەو كۆمپانیا بەرهەمهێنانی مۆبایل كە خزمەتگوزاری eSIMیان خستۆتە ناو مۆبایل بریتین لە سامسۆنگ و ئەریكسۆن و هواوی و لە داهاتووشدا گشت كۆمپانیایەك..
خزمەتگوزاری ناوبراو لە بواری ئەمنییەت و سیكورتییەوە گرنگی تایبەتی هەیە سەرەڕای ئەوەش وا لە كۆمپانیاكان دەكات كە مۆبایلەكانیان دژە ئاو بكەن، چونكە بەشێكی زۆری تەڕبوونی مۆبایل پەیوەندی هەبوو بە شوێنی دانانی سیمكارت..
جگە لە مۆبایل دەكرێت لەسەر كاتژمێرە هۆشمەندەكان، ئامێرەكانی دیكەش ئەمجۆرە سیمكارتە دابندرێت. هەندێك كاتژمێر و تەبلێت هەر لە ئێستاوە ئەو خزمەتگوزارییانەیان تێدایە..
Top