لاپتۆپی پیكسل بووك ركابەرێكی جیدی
لاپتۆپی پیكسل بوك، لاپتۆپێكی بەهێزە و لە ریزی لاپتۆپەكانی یوگای لینۆڤۆ و سێرفێس بوكی مایكرۆسۆفت دێت. دیزاینی لاپتۆپەكە زۆر سادەیە، كیبۆردەكەی دوگمەكانی گەورەن، تاج پەدەكەی هەندێك پانترە لە تاج پەدێكی ئاسایی. شاشەكەی 12.3 ئینجە و بە كوالیتی نیشاندانی 2560×1700 پیكسل..
لاپتۆپی ناوبراو دەنوشتێتەوە و دەبێتە تەبلێت. پرۆسیسەرەكەی لە نەوەی حەوتەمی ئینتەلە. رامەكەی 8 گیگابایتە و هاردەكەی 128 گیگابایتە. لە بری دوگمەی ستارتی هوم دوگمەی assistantی لەسەرە بۆ ئەوەی بەئاسانی و بە دەنگ فەرمانەكان جێبەجێ بكات. قەڵەمێكی تایبەتی لەگەڵە كە زۆربەی ئەركەكان جێبەجێ دەكات بۆ نمونە ئەگەر وێنەیەك لەسەر شاشە ببینی بە قەڵەمەكەت بازنەیەكی بەدەوردا بكێشی زانیاری تەواو سەبارەت بە وێنەكە نیشان دەدات.
