داخستنی كۆمپیوتـــــــــــــــــــــــــــــەر بە فلاش میمۆری
ئەویش بۆ گشت كاتێك نابێت بەڵام ئەو كاتانەی كە بۆ ماوەیەكی كورت لەسەر كۆمپیوتەرەكەت لادەچی و گومانت هەیە دوای تۆ كەسانی دیكە دەستكاری كۆمپیوتەرەكەت بكەن گرنگی خۆی هەیە..
بۆ داخستنی كۆمپیوتەر بە فلاش میمۆری تەنیا پێویستت بە پرۆگرامێكە بەناوی «predator» پرۆگرامەكە ئەركەكەی ئەوەیە كە بە دانان و دەرەێنانی فلاش میمۆری، كۆمپیوتەر بكرێتەوە و دابخسترێ.. هەتا فلاشەكە دانەندرێ ناكرێتەوە و ئەگەر بەبێ فلاش بیكەیەوە داوای پاسۆرد دەكات ئەگەر بە هەڵە لێبدەی دەست دەكات بە لێدانی جەرەسی ئاگاداركردنەوە.. بەهۆی پرۆگرامەكە دەتوانیت لەسەر چەندین كۆمپیوتەر تەنیا بە یەك فلاش میمۆری چەند كۆدێك دابنێی واتە بۆ چەندین كۆمپیوتەر چەند كۆدێك بەكار بێنی.. ئەگەر فلاشەكە ونیش بێت كێشە نییە چونكە پاسۆردێك بۆ ئەو مەبەستە داندراوە..
