كەیسێكی كۆمپیوتەر لە جام دروستكراوە
كەیسی جۆری View 71 Tempered Glass Edition یەكێكە لەم كەیسانە. ئەم كەیسە لە چوارچێوەیەكی شووشە دروستكراوە و تەواوی پارچەكانی ناوەوەی بە جوانی دەبیندرێن. هەربۆیە كە سەیری دەكەی لەسەرەتادا دوو پەنكە (فەن) سەرنجت رادەكێشن، جامەكە هەرچەندە دژە بەركەوتن بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بارستاییەكەی 5 ملمە. كەیسەكە پشتیوانی لە كارتی گرافیكی 41 س-م دەكات و مەزەڵبۆردەكانی جۆری E-ATX دەخوێنێتەوە. جگە لە (فەن)ەكان لە سیستەمی فێنك كەرەوەی ئاوەكی سوود وەردەگرێ.
