كۆمپیوتەری بچووكی جۆری BIOSTAR RACING P1 بەرهەمی كۆمپانیای «بایۆستار»ە پرۆسیسەرەكەی لە جۆری intel z8350ە. رامی ئەم كۆمپیوتەرە بچووكە 4 گێگابایتە، ریمۆت كۆنترۆڵی تایبەتی لەگەڵدایە بۆ جێبەجێكردنی فەرمانەكان و كۆنترۆڵەكە بە بلوتوس بە لەگەڵ كۆمپیوتەرەكە پەیوەند دەدرێت و جگە لەوە بەشی تایبەت بە دەنگیش كۆنترۆڵ دەكات. شوێنی هەڵگرتنی داتاكان واتە هاردەكەی 64 گیگابایتە و لە جۆری eMMC flashە. سیستەمی ویندۆز 10 دەخوێنێتەوە، ستایلەكەی سەرنج راكێشە و هەر چوار دەوری گلۆپی LED یە كە بە ریمۆت كۆنتڕۆڵ دەتوانی رەنگەكانی بگۆڕدرێن..