سوود وەرگرتن لە كۆداپتەر لە ئەركی پزیشكیدا

سوود وەرگرتن لە كۆداپتەر لە ئەركی پزیشكیدا
ماوەی چەند ساڵێكە بە فرەیی و زۆری سوود لە كۆداپتەر دەبیندرێت هەم بۆ ئەركی فیلم هەڵگرتنەوە و كاروباری سینەما، هەم بۆ مەیدانی شەڕ و دەستنیشانكردنی شوێنی دوژمن.. ئێستا بە بەرهەم هاتنی كۆداپتەری جۆری Flypulse كە چەندین بەرابەر خێراترە لە ئامبولانس نیاز هەیە بۆ كاری پزیشكیش بەكار بهێندرێ، بۆ گواستنەوەی كەلوپەلی پزیشكی بۆ شوێنی رووداوەكان، بەشێكی زۆری كارەساتەكان كە بە مردن كۆتاییان دێت بەهۆی ئەوەیە كە لەكاتی پێویستدا كەلوپەلی پزیشكیان پێنەگەیشتووە بەتایبەتی ئامێری شۆكی ئەلكترۆنی بۆ ئەو نەخۆشخانەی تووشی جەڵتە دەبن. لە بەراوردێكدا لە نێوان ئەمبولانس و ئامێری كۆداپتەردا دەركەوت كۆداپتەر بەماوەی كەمتر لە شەش خولەك گەیشتە شوێنی رووداوەكە، بەڵام ئەمبولانس لە ماوەی 22 دەقیقەدا گەیشتە شوێنی كارەساتەكە.
Top